شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت

بەمەبەستی دروستكردنی ئەندەرپاسێك شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران رایگەیاند، هەردوو ئاراستەی رۆشتن و هاتن لە شەقامی سلێمانی-تاسڵوجە بەرەو شەقامی قلیاسان لە كاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دادەخرێت.

داخستنی شەقامەكە بە مەبەستی کارکردنە لە (ئەندەرپاسی دوو) بە ئاراستەی شەقامی قلیاسان کە بەشێکە لە جێبەجێکردنی قۆناغی سێیەمی پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری، وەك ئەوەی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، شۆفێران دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەری وەک جێگرەوە بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: لەم هەڵبژاردنەدا یەکێتی دەنگەکانی زیاددەکات و کورسیی زیاتر بەدەستدەهێنێت

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەم هەڵبژادنە زۆر هەستیارە بەڵام یەکێتی دەنگەکانی زیاددەکات و کورسیی…
Total
0
Share