یەکی شوبات.. بە برینێکی 18 ساڵەوە هێشتا تیرۆر هەڕەشە لە کورد دەکات

ئەمڕۆ یەکی شوباتی 2022 جارێکی دیکە کورد لە باشوور یادی ئەو ڕۆژە دەکاتەوە کە تیرۆر لە چەند کاتژمێرێکدا دەیان کەسی لە ڕێوڕەسمی جەژنی قورباندا شەهیدکرد.

ئێستا کورد لە باشووری کوردستان بە برینێکی 18 ساڵییەوە دیسانەوە تیرۆر هەڕەشەی لەسەر دروستدەکات و وەک هەمیشە ڕۆحییەتی بەرەنگاربوونەوە بژاردەی کوردە.

لە ڕۆژی‌ یەکی شوباتی ساڵی‌ 2004 دا لە ڕووداوێكی تیرۆریستیدا، دوو تیرۆیست خۆیان گەیاندە شاری‌ هەولێر و دوو بارەگای سەرەكیی دوو هێزی سیاسیی كاریگەریان لەو کاتەدا كردە ئامانج.

لەو ڕۆژەدا  لەیەك كاتدا، دوو كردەوەی‌ تیرۆیستیی‌ خۆكوژی لەلایەن تیرۆیستانی‌ سەر بە ڕێكخراوی‌ قاعیدە لەناو هەردوو بارەگای‌ مەڵبەندی‌ 3 ی‌ ڕێكخستنی‌ هەولێری‌ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ‌و لقی‌ 2ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ئەنجامدرا و لە ئەنجامیشدا 101 كەس لەهەردوو بارەگەكەی‌ یەكێتی‌‌ و پارتی‌ شەهیدبوون.

بابەتی پێشتر

دوای پاککردنەوەی 16 دۆنم زەوی لە سلێمانی ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەکی پزیشکی ئامۆژگاریی ژنان دەکات لاسایی کیم کارداشیان نەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share