ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆمار ئاشكراكرا

كۆشكی سەلام لە بەغداد

ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناوی ئەو كەسانەی ئاشكراكرد كە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندیدكردووە.

ئەمیندارێتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، پشتبەست بە ئەحكامی ماددەی (4) لە یاسای ئەحكامی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ژمارە (8)ی ساڵی 2012، ئەمانەی خوارەوە ناوی كاندیدە قبوڵكراوەكانن بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

كاندیدەكان بریتین لە:

1- خالد سديق عەزيز محەمەد

2- فەیسەڵ موحسین عەبود كیلابي

3- شەهاب ئەحمەد عەبدوڵڵا نعێمی

4- حسێن ئەحمەد هاشم سافی

5- ئەحمەد موح عومران ڕوبەیعی

6- ئەحمەد يەحيا جاسم جوەيد ساعدی

7- سەباح ساڵح سەعید

8- كازم خزەییر عەباس داوغنە

9- ڕزگار محەمەد ئەمین حەمەسەعید

10- گەلاوێژ عەلی ئەمین پیرە

11- لوئەی عەبدولساحب عەبدولوەهاب موحسین

12- ڕێبوار ئەوڕەحمان وەستا ساڵح عارف

13- حەمزە بریسم سجیل مەعموری

14- هۆشیار مەحمود محەمەد مستەفا زێباری

15- حسێن موحسین عەلوان حەسەنی

16- عەبدولـلەتیف محەمەد جەمال ڕەشيد شێخ محەمەد

17- عومەر سادق مستەفا مەجید عەبدەلی

18- بەرهەم ئەحمەد حاج ساڵح ئەحمەد

19- سائیر غانم محەمەد عەلی بەكتش عوسمان

20- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمين فەتلاوی

21- خەديجە خودا يەخش ئەسەد قلاوس

22- جەبار حەسەن جاسم

23- هادی عەبدولحسێن سەدام فرێجی

24- ڕەعد خزەیير دەفاك سايل

25- ئومێد عەبدولسەلام قادر تەها پاڵانی

ڕاگەیاندنی ناوەكان لەكاتێكدایە ڕۆژی شەممە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ‏كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ وردبینیكردنی ناوی كاندیدانی سەرۆكایەتیی كۆمار ئەنجامدرا.

بەپێی بڕیارێكی پێشووی ئەنجومەنەكەش دەنگدان لەسەر كاندیدەكان ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 7ی شوبات دەبێت.

بابەتی پێشتر

حکومەتی سوریا: چەند مووشەکێکی ئیسرائیلمان خستەخوارەوە

بابەتی دواتر

وەزیری ناوخۆ: دەسەڵاتی دادوەری وەک پێویست گرنگی نەداوە بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: پڕۆژەی پێدانی راستەوخۆی مووچە گرفتی بۆ دروستكرا و پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە نییە

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە 17 بۆ 18ی ئەم مانگەوە…
Total
0
Share