پارتی، لەڕێگەی پاراستنەوە، ویستی هەبوو خۆپیشاندانی عێراقییەكان دژی هۆشیار زێباری و كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەلاڕێدابەرن، بەڵام ئاشكرابوون.
پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای پاراستن، لەڕێگەی ئەو سێ كەسەی لە وێنەكەدا دەستنیشانكراون، چەند كەسێكیان بەكرێگرتبوو و ناردبوویاننە ناو خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ، تا بڵێن بە پارە هاتوون بۆ خۆپیشاندانەكە.
پارتی و پاراستن لە ڕێگای بەرپرسی ڕێکخستنی لقی بەغدادی حزبەكەوە، کە ناوی (ظیاء عبدالخاق حسێن)ــە، هەروەها کەسێکی دیکە بەناوی (سەفاء) کە سەر بە پاراستنی پارتییە و لەنێو خۆپیشاندانەکەدا بینراون، چەند گەنجێکیان بەکارهێناوە بۆ بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکە، بەشێوەیەك، ئەو گەنجانە لە ڤیدیۆیەکدا بڵێن “بڕی 20 هەزار دینارمان پێدراوە تا بەشداری لە خۆپیشاندا بکەین”.
بەڵام دوای بەدواداچوون و چاودێرکردنیان، دەستەکەی پارتی و پاراستن ئاشکراکرا و بە هوهاكێشان لە خۆپیشاندانەکەدا کرانەدەرەوە و دوورخرانەوە.