یەكگرتوو بۆ یەكێتی و پارتی: لەسەر كاندیدێك ڕێكبكەون ئەگەرنا هەڵوێستمان دەبێت

یەكگرتووی ئیسلامی داوادەكات یەكێتیی و پارتی لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ڕێكبكەون و دەڵێت، “بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ناو ماڵی كورد لەبەریەك هەڵنەوەشێت”، بەپێچەوانەوە هەڕەشەی هەڵوێستوەرگرتن دەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی هەرچی زووترە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، پێداچوونەوە بەو هەڵوێستەیاندا بكەنەوە و لەسەر پاڵێوراوێكی هاوبەش ڕێككەوتن بكرێت، “بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ناو ماڵی كوردی لەبەریەك هەڵنەوەشێت و ناچارمان نەكەن بە هەڵوێستی تر”.

ڕاگەیەندراوەكە كە دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو بڵاوكراوەتەوە، دەڵێت، “لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق، كۆبوونەوە نیگەرانیی قووڵی خۆی ڕاگەیاند لەسەر لێكترازانی ناو ماڵی كوردی و ئەو ململانێ نەخوازراوەی دوو حزبی دەسەڵات دەیكەن سەبارەت بە پرسی سەرۆك كۆمار كە پشكی كوردە و دەبێت كۆدەنگیی نیشتمانی لەسەربێت”.

ئەوەش هاتووە، “ئەنجومەنی جێبەجێكردن جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە هەرچی زووترە دوو حزبی دەسەڵات پێداچوونەوە بەو هەڵوێستەیاندا بكەنەوە و لەسەر پاڵێوراوێكی هاوبەش ڕێككەوتن بكرێت، بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ناو ماڵی كوردی لەبەریەك هەڵنەوەشێت و ناچارمان نەكەن بە هەڵوێستی تر”.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:-

بسم الله الرحمن الرحيم

بەلاغی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

بەسەرپەرشتی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری هەولێر ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەربارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و گۆرانكاری و پێشهاتەكان راڤە و تاوتوێكران، هەر لەچوارچێوەدا گفتوگۆكرا لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق، كۆبوونەوە نیگەرانی قووڵی خۆی راگەیاند لەسەر لێكترازانی ناو ماڵی كوردی و ئەو ململانێ نەخوازراوەی دوو حزبی دەسەڵات دەیكەن سەبارەت بە پرسی سەرۆك كۆمار كە پشكی كوردە و دەبێت كۆ دەنگی نیشتیمانی لەسەر بێت.

ئەنجومەنی جێبەجێكردن جەخت لەسەر ئەوەدەكاتەوە كەهەرچی زووترە دوو حزبی دەسەڵات پێداچوونەوە بەو هەڵوێستەیاندا بكەنەوە و لەسەر پاڵێوراوێكی هاوبەش رێكەوتن بكرێ، بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ناو ماڵی كوردی لەبەریەك هەڵنەوەشێ و ناچارمان نەكەن بە هەڵوێستی تر.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەكاریەكان بۆ (28)هەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتوو لە (6/2/2022) كرا و بەرنامەی تایبەت بە یادەكە بڕیاری لەسەردرا.

هەروەها كاروبارەكانی ناوخۆی حیزب تەوەرەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو، كە بەشێوەیەكی ئیجابی هەڵسەنگاندن كرا بۆ سەرجەم چالاكیەكانی ئەنجومەن و دەزگا و مەڵبەند و ئۆرگانەكانی تری حزب.

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

بابەتی پێشتر

وەرزی دووەمی ئەمساڵی خوێندن دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

چی لەبارەی ئۆكرانیاوە دەزانیت؟<br>وڵاتی جوانترین ژنان و دراوی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیاوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “چاوەڕێی…
Total
0
Share