ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە لەسەر پێوەری زیرەک

پێوەری زیرەكیی كارەبا

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە سیستمی پێوەری زیرەکدا شتێک نیە بەناوی “لێدانەوەی پێوەری زیرەک و پارەی لەسەر وەربگیرێت”.

وەزارەتی کارەبا لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ” كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە و شتێك نییە بەناوی  لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك، کە بەداخەوە لە هەندێک شوێن هەواڵی بێبنەما لەسەر پێوەری زیرەک دەبیستین”.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، ” لە هەندێک پەیج و ئەكاونتی ساختەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی كارەبا بۆ لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك (1000) دینار وەردەگیرێت، ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بوونی خانەیەك لە پسووڵەی كارەبا بەناوی كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە، بوونی خانەیەك بەناوی (كرێی فیوز) لە (پسوولەی هاوبەشانی كارەبا) بۆ چەند هاوبەشێكی كارگە گەورەكان دەگەڕێتەوە كە گۆڕەری تایبەت بە خۆیان هەیە و لە چاپكردنی پسوولەی نوێ، ئەم خانەیە لادەبرێت”.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. گەڕان و پشکینی هەسەدە لە بەندیخانەی غوێران بەردەوامە

بابەتی دواتر

هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی بەغداد کاردانەوەی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share