بەهۆی پێكدادان لەنێوان سێ بارهەڵگردا لە بانی مەقان نزیك قەزای چەمچەماڵ، شەش گەنج برینداربوون.
ڕووداوەكە درەنگانی شەوی ڕابردوو بووە، شایەتحاڵێك بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، شەش گەنج بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.
بەپێی وتەی شایەتحاڵەكە، تیژڕەویی یەكێك لە بارهەڵگرەكان هۆكاری ڕووداوەكە بووە.
تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردووەتەوە، بریندارەکان تەمەنیان (17، 20، 22، 23، 26 و 32) ساڵانن و لەئێستادا سەرجەمیان لەژێر چاودێری و چارەسەری پزیشکیدان.