ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەردانی ناوچە سنورییەكانی نێوان عێراق و سوریا كرد، سەردانەكە هاوكاتە لەگەڵ رێگریكردنی حەشدی سەعبی لە دزەكردنی چەكدارانی داعش بۆ باشووری شەنگال و هەروەها ئاڵۆزییەكانی حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی بە یاوەریی هەریەكە لە وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و چەند فەرماندەیەكی دیكەی سەربازی و ئەمنی، گەیشتووەتە موسڵ و ناوچە سنورییەكانی نێوان عێراق و سوریا.
سەردانەكەی كازمی هاوكاتە لەگەڵ ڕاگەیەندراوێكی حەشدی شەعبی، كە ڕایگەیاندبوو هەوڵێكی ژمارەیەك چەكداری داعشی پووچەڵكردووەتەوە بۆ دزەكردنە ناو باشووری قەزای شەنگال.
ئەمە لەگەڵ ئەوەی چەند ڕۆژێكە لە حەسەكەی باشووری كوردستان شەڕ و ئاڵۆزی دروستبووە و هەوڵێكی چەكدارانی داعش بۆ هەڵاتن لە زیندانی غوێران پووچەڵكرایەوە، بەڵام هێشتا ترس هەیە لەوەی چەكداری داعش دزەبكەنە عێراق.