یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 23ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه، یارییه ئاگرینه‌که به‌بردنه‌وه‌ی شینپۆشه‌کان کۆتاییهات.
ئەمڕۆ یه‌کشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی له‌یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداریی تۆتنهام هۆتسپێرزی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ستێره‌کانی تۆماس توخێل کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی بلوزی له‌نده‌ن له خوله‌که‌کانی 47، 55 له‌لایه‌ن حه‌کیم زه‌یاش و تیاگۆ سیلڤا‌وه تۆمارکران.
بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، چێڵسی بەکۆکردنه‌وه‌ی 47 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی نایابی ئینگلته‌را جێگیربوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی تۆتنهام به 36 خاڵه‌وه له‌پله‌ی حه‌وته‌مدا به‌ناجێگیری مایه‌وه.