سەركردایەتیی یەكێتی: كاندیدمان بۆ سەرۆك كۆمار هەڤاڵ د.بەرهەم ساڵحە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و بڕیاریدا کە پشتگیری تەواو بکات بۆ سەرخستنی كاندیدی حزبه‌كه‌ى بۆ ئەو پۆستە، كە د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح-ە

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، ئەمڕۆ یەكشەممە لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن لە شاری سلێمانی، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی به‌ست، كه‌ تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی “بارودۆخی سیاسی عێراق و ئیستیحقاقە دەستوورییەكانی گەلەكەمان لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.”

‎”كۆبوونەوەكە هەڵوەستەی جددی لەسەر ئەو پرسە كرد و پێی وابوو كە پارتی دیموكراتی كوردستان تاكڕەوانە و لە دەرەوەی ویست و ئیرادەی یەكڕیزیی گەلی كورد و هێزە سیاسییەكانی كوردستان هەنگاویناوە و ڕێککەوتنیان لەگەڵ هەندیک لایەنی سیاسی واژوو کردووە و لە چێوەی ئەو ڕێککەوتنەیان كاندیدێكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێشكەشكردووە.” له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى هاتووه‌.

‎باسله‌وه‌شكراوه‌، “لەوبارەیەوە بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بەووردی ڕووناكی خستەسەر پێشهاتەكانی ئێستا و جەختیکردەوە کە مادەم لایەنی دیکە، دوور لە پرینسیپی تەوافق کاندیدی خۆیان پێشکەش دەکەن، یەکێتیش مافی خۆیەتی كە پۆستی سەرۆك كۆمار بە ئیستیحقاقی كورد و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بزانێت، بۆیە داكۆكی لە مافی خۆی دەکات و سازشی لەسەر ناکات”.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى هاتووه‌، “ئەو قسەوباسانەی کە دەگوترا پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها کێشەی لەگەڵ کاندیدی یەکێتی هەبوو و ئەگەر ئاڵوگۆر بەو کاندیدە بکرایا پارتیش کاندیدی خۆی دەکشاندەوە دووربوون لە راستییەوە، دەریشكەوت ئەمە تەنیا بۆ چاوبەستەكی بووە و ئامانجی سەرەكی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمارە، دوور لە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە كوردستانییەكان بەتایبەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لە چێوەی ڕێكکەوتنیان لەگەڵ هەندێک لە لایەنەكانی تری عێراق.”

‎ئه‌وه‌شهاتووه‌، “ئەنجومەنی سەركردایەتی بەقووڵی بژاردەكانی بەردەم یەكێتی بۆ خاڵە گرنگەکانی بەرنامەی حکومەتی داهاتووی عێراق و پۆستی سەرۆك كۆمار تاوتوێكرد و جەختیکردەوە كە لەم قۆناغەدا پێویستە داكۆكی تەواو لەم ئیستیحقاقەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکرێت و بپارێزرێت.

لەوبارەیەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی، بڕیاریدا کە پشتگیری تەواو بکات بۆ سەرخستنی كاندیدی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە، كە “هه‌ڤاڵ دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح-ە. هەروەها كۆبوونەوەکە جەختیکردەوە لەسەر یەكدەستی یەكێتی بۆ سەرخستنی.

بابەتی پێشتر

کریستاڵ پاڵاس 1-3 لیڤه‌رپوڵ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید له‌ (92)دا یه‌کسانیکرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسانەی سەتڵی خۆڵیان بەسەر کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویدا کردبوو دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە ویستبوویان زیان بە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بگەیەنن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share