چالاکێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاوەتەوە، لە مەرزی باشماخ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە.
ئارش محەمەدی، چالاکێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەیەک پێش ئێستا کاتێک لە سلێمانییەوە گەڕاوەتەوە ڕۆژهەڵات، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە مەرزی باشماخ دەستگیریان کردووە، وەک بنەماڵەکەشی دەڵێن، “تا ئێستا نازانن هۆکاری دەستگیرکردنی کوڕەکەیان چی بووە”.
بەپێی ئەو وتانەی کەسوکاری ئارش بە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە، “هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای سنە بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوونکردنەوەی تۆمەتی دەستبەسەرکرانەکەی، ئەم چالاکە کرێکارییەیان دەستبەسەر کردووە، لە ئێستاشدا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی، لەبەردەستدا نییە”.
ئارش محەمەدی، چالاکوانی کرێکاری بە درێژایی یەک ساڵی ڕابردوو لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان خەریکی کرێکاری بووە.