وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارى كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی گومركی له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی گومركی بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی گومركی تیله‌كۆ له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ركرد.

لە نووسراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كه‌ واژووى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره‌ هاتووە، “پاڵپشت به‌ مادده‌ی (5) له‌ یاسای گومرگی ژماره‌ 23ی ساڵی 1984ی هه‌مواركراو، بڕیاردرا‌ به‌ دامه‌زراندنی بنكه‌ی گومرگی به‌ناوی “بنكه‌ی گومرگی تیله‌كۆ” له‌ مه‌رزی تیله‌كۆ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵسوكه‌وتی گومرگی و پێویست بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی”.

هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌كه‌، بنكه‌ گومرگییه‌كه‌ له‌ڕووی ئیداری و داراییه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی گه‌رمیانه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

داواى بانگهێشتكردنى هه‌ردوو وه‌زیری سامانه ‌سروشتییه‌كان و كاره‌با بۆ په‌رله‌مان ده‌كرێت

بابەتی دواتر

 دانیشتووانی گوندێکی سنووری ماوەت بەهۆی بەفری زۆرەوە داوای هاوکاریی بەپەلە دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تمەنی ئێرانی دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ سێشەممە 1ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
Total
0
Share