شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، كۆتایی ئەم هەفتەیە و چەند ڕۆژێكی هەفتەی دواتر شەپۆلێكی بەفر و باران ڕوو لە شارەكانی هەرێم دەكات، بەرپرسێكی كەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، ئەگەری شەپۆلێك هەیە و لەنێوان بەفر و باران باریندایە.

بەپێی ئەو پێشبینییانەی لەلایەن سایتی كەشناسیی جیهانیی (AccuWeather) بڵاوكراوەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممەی كۆتایی ئەم هەفتەیە 27ی كانوونی دووەم شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

وەك ئەوەی سایتەكە بڵاویكردووەتەوە، لە شارەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆك پێشبینیی بەفربارین دەكرێت، لە هەولێریش ئەگەری بارانبارین هەیە.

بژار ئەكرەم، بەڕێوەبەری بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەگەری شەپۆلێك هەیە و لەنێوان بەفر و باران باریندایە، بەڵام لەئێستادا جۆری دابارینەكە بەپێی ناوچەكان بەتەواوی ڕووننییە كە ئایا بارانە یان بەفر.

دووپاتیشیكردەوە، “لەئێستادا تەواو دڵنیانین شێوازی دابارینەكە بارانبارین دەبێت، یان بەفربارین، بەهۆی ئەوەی پێشبینیكردن لە ئێستاوە بۆ چەند ڕۆژێكی دیكە وردنییە و ئەگەری گۆڕانكاریی تیادا هەیە”.

بژار ئەكرەم ئاشكراشیكرد، “وەك بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی ڕۆژی سێشەممە تەماشای حاڵەتەكە دەكەین، بۆ ئەوەی بزانین جۆری دابارینەكە چی دەبێت، ڕەنگە دووبارە كاریگەرییەكەی زیادبكات و دابارینەكە لەسەر شێوەی بەفر بێت، ڕەنگە شەپۆلێكی كورتە هەوای گەرم بێت و بگۆڕێت بۆ بارانبارین”.

هەر بەپێی سایتی (AccuWeather) هەفتەی داهاتووش شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین لەسەر هەرێمی كوردستان دەبێت و كاریگەرییەكەی بۆ چەند ڕۆژێك دەمێنێتەوە.

پێشبینییەكان بەپێی سایتەكە:

بابەتی پێشتر

واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا

بابەتی دواتر

داواى بانگهێشتكردنى هه‌ردوو وه‌زیری سامانه ‌سروشتییه‌كان و كاره‌با بۆ په‌رله‌مان ده‌كرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی موچە دابەشدەکرێت

نوسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت. لە ڕاگەیەنراوێکدا…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 170 هەزار دۆلاری بە فێڵ لە هاوڵاتییان بردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕی‌ زیاتر له‌ 170 هه‌زار دۆلاری…
Total
0
Share