ئۆپراسیۆن بۆ سەر ‘تیرۆریستانی داعش’ لە ڕۆژئاوای عێراق درێژەی ھەیە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار ڕایگەیاند، قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی (لەبەیک یا ڕەسولەڵا)، بە ئامانجی ڕاونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دەستی پێكردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قاسم موسڵیح، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی (لەبەیک یا ڕەسولەڵا)، بە ئامانجی ڕاونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامدرا، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنەکە دەستی پێکردووە.

قاسم موسڵح ڕاشیگەیاندووە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا، ھێزەکانی سوپای عێراق، حەشدی شەعبی و حەشدی ھۆزەکان بەشداری دەکەن.

باسی لەوەشکردووە کە ئۆپراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت “تا ئەو کاتەی شانە نوستووەکانی داعش لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار لەناودەبرێن”.

دوێنێ سێشەممە سوپای عێراق ڕایگەیاند، قۆناغی یەکەمی ئەو ئۆپراسیۆنەیان لە ڕۆژئاوای عێراق كۆتایی پێهیناوە.

بابەتی پێشتر

توركیا.. پاسێكی تابلۆ سلێمانی وەرگەڕا و كەسێك گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

نرخی دراوە جیهانییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share