بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەردانی ئەڵمانیا دەكات

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەردانی ئەڵمانیا دەكات.

لە میانی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكەدا سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارەیەك دیداری سیاسیی گرنگ لەگەڵ سەركردە و لێپرسراوانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەمریكا ئەنجامدەدات و سیاسەت و ستراتیژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەرامبەر پرسە هەنووكەیی و چارەنووسسازەكاندا دەخاتەڕوو.

تەوەرێكیتری دیدارەكانی سەرۆك بافڵ، پاراستنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی هەرێمی كوردستان و عێراقە لە گرژییەكانی ناوچەكە، جگەلەوەی پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان تاوتوێدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: داستانی پردێ داستانی راکردنی هەندێک هێز بوو لە سنووری مەلا عەبدوڵا

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن و پەیوەندی بەوەی بەناوی…
Total
0
Share