نرخی نەوت گەیشتە سەروو 44 دۆلار

زیاتر لە هۆكارێكی هەیە

نرخی نەوتی خاو بۆ بەرزترین ئاستی دوو مانگی ڕابردوو بەرزبووەوە، بەچەند هۆكارێكی هاندەر لەوانە سەرەتاكانی دەركەوتنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا و دابەزینی عەمباری نەوتی ئەمریكا و ئامادەكاری ئۆپیك+ بۆ هەمواری ڕێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەم.

پەیمانگای پەتڕۆڵی ئەمریكی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، عەمباری نەوتی خام لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە بڕی 5.1 ملیۆن بەرمیل كەمبووەتەوە و گەیشتووەتە 482 ملیۆن بەرمیل.

بەهۆیەوە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم گرێبەستە دواخراوەكانی خاوی تێكەڵەی برێنت كە لە كانونی دووەمی داهاتوو ڕادەستدەكرێت بە ڕێژەی 2.55% یان 1.09 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 44.66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

هەروەك نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی خاوی ئەمریكی ڕۆژئاوای تەكساس كە لە كانونی یەكەمی داهاتوو ڕادەستدەكرێت بە ڕێژەی 2.61% یان 1.09 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 42.41 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

دووشەممەی ڕابردوو عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی سعودییە و سوهەیل مەزروعی، هاوتا ئیماراتییەكەی ئامادەیی هاوپەیمانی (ئۆپیك +)یان بۆ هەمواركردنی ڕێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نیشاندا ئەگەر هەر 23 ئەندامەكە ڕەزامەندی لەسەر نیشان بدەن.

ڕۆژێك دواتریش تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئومێدی خۆی نیشاندا بە گەیشتنە ڤاكسینی كۆرۆنا لە كۆتایی ئەمساڵدا و ڤاكسینی فایزەر-یشی بە باشی هەڵسەنگاند.

 

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك لە گەورە بەرپرسانی پەنتاگۆن دەست لەكاردەكێشنەوە

بابەتی دواتر

خاوەن درێژترین ماوەی سەرۆكایەتی حكومەت لە جیهاندا كۆچی دوایی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

 نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 13ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گە گەیشتە رێژەی %4 ی نرخەکەی. ئەمڕۆ دووشەممە نرخی…
Total
0
Share