عامری دێتە هه‌ولێر

شاندێكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تیی هادى عامری سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، بۆ ‏گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پرسی گەورەترین فراکسیۆنی ‏پەرلەمانی.‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ شاندێكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح، كه‌ هادى عامری ‏سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، دەچێتە هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ مەسعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى ‏دیموكراتى كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌. ‏

باسیان له‌وه‌شكردووه‌، عامری له‌گه‌ڵ پارتى پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و شێوازی ‏هاوپەیمانییەکان بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانى تاوتوێ دەكه‌ن.‏

سەردانەكە بۆ هەولێر دوای ئه‌وه ‌دێت، پێشترعامری سه‌ردانى حەنانەی كرد له‌ نەجەف و ‏لەگەڵ موقتەدا سەدر، ڕێبەری رٍەوتی سەدر کۆبووەوە.‏

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم لەبارەی "بارانی بەستوو"ەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

قائانى دووبارە لە عێراقە ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share