وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری پلە بەرزکردنەوەی پینج هەزار و 787 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتەکەی ده‌ركرد.
له نووسراوێكدا كه واژووى شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ى به‌سه‌ره‌وه‌یه، بڕیاری پلە بەرزکردنەوەی پێنج هەزار و 787 پلەدار و پێشمەرگە دراوە كه سه‌ر به (دیوانى وه‌زاره‌ته‌كان و لیواكانن).
ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، پله به‌رزكردنه‌وه‌كه به‌پێی بڕوانامه‌كانیان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر دوو لیستدا، پێشتریش وه‌زاره‌ته‌كه بڕیارى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند و ئەفه‌سه‌رى دیكه‌ى دابوو.
ده‌قی بڕیاره‌كه: