بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی باشماخ ئاشکرایکرد، دەست بەسەر بارهەڵگرێکی عێراقیدا گیراوە، کە بڕی یەک تۆن و 750 کیلۆگرام جگەری بەستووی پێبووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، “لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بارهەڵگرێکی عێراقی گیراوە کە بڕی(1750)کیلۆگرام جگەری مریشکی لە ناو بارەکەیدا شاردبوویەوە”.
بەپێی ڕاگەیەندتاوەکە، شۆفێری بارهەڵگرەکە، بەشێوەی نهێنی ئەو بڕە جگەری مریشکەی لەناو بارە باینجانەکەدا حەشاردرابوو بەمەبەستی هاوردەکردنی بۆ هەرێم، بەڵام لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخ دەستگیرکراو و پاشان بەهاوکاری و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو باشماخ ڕووبەڕووی یاساکرایەوە بۆ وەرگرتنی سزای هاوردەکار و لەناوبردنی بارە نایاسایی یەکە.