ئەلیکتۆڕاڵ کۆلێج چییە کە دەتوانێت سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا یەکلایی بکاتەوە؟

لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا خەڵکی ڕاستەوخۆ سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا هەڵنابژێرن، بەڵکو ڕێژەی ئەندامەکانی ئەلیکتۆڕاڵ کۆلێج دیاری دەکات کە کێ دەچێتە کۆشکی سپی.

ئەندامانی ئەلیکتۆڕاڵ کۆلێج لە هەر ویلایەتێکدا بۆ ویلایەتێکی دیکەی ئەمریکا ڕێژەی دەگۆڕێت و کالیفۆرنیا خاوەنی زۆرترین ئەندامە کە 55 ئەندامە و لە دوای ئەو ویلایەتی تەکساس دێت بە 38 ئەندامی ئەلیکتۆڕاڵ کۆلێج .

خەڵکی ئەمریکا ئەگەرچی لەناو پرۆسەکەدا دەنگ بە یەکێک لە کاندیدەکان دەدەن، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوانەی کە چارەنوسی سەۆک یەکلایی دەکەنەوە تەنها ئەندامانی ئەلیکتۆڕاڵ کۆلێجن.

ئەم ئەندامانەی ناوەندەکە گروپێکن کە کارێکی هاوبەش دەکەن و یەک ئامانجیان هەیە کە دەنگدانە بە سەرۆکی داهاتوو و جێگرەکەی.

ئەندامانی ئەم ناوەندە هەر چوار ساڵ جارێک لە دوای هەڵبژاردنەکان هەڵدەبژێردرێن و بەیەکەوە سەرۆکی داهاتوو دەنێرنە کۆشکی سپی.

ئەندامانی ئەلیکتۆڕاڵ کۆلێج لەسەر ڕێژەی ئەندامان و نوێنەرانی ویلایەتەکان لە کۆنگرێس هەڵدەبژێردرێن و هەر ئەمە وایکردووە کە هەندێک ویلایەت ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە یەکلایی کردنەوەی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا.

بۆ نموونە ویلایەتی کالیفۆڕنیا 55 هەڵبژێردراو یان ئەندامی کۆلێجەکەی هەیە، لە بەرامبەردا ویلایەتەکانی وەک ئالاسکا و داکوتای باکور ئەندامی کۆلێجەکەیان کەمە و نابێتە هۆی یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی سەرۆک.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح یاسای هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد

بابەتی دواتر

ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەست دەکەنەوە بە چالاکییەکانیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share