موقەدەمێکی زێرەڤانی لەسەر ڕەخنەگرتن بێسەروشوێنکراوە

موقه‌ده‌مێكى زێره‌ڤانى به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ هێزه‌كه‌ى، بێسه‌روشوێنكراوه‌ و داواده‌كرێت ‏لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ى په‌رله‌مان و ڕێكخراوه‌كانى مافی مرۆڤ كار بۆ ئازادكردنى بكه‌ن.‏

ئه‌یهان سه‌عید، چاودێری مافی مرۆڤ، له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌ى ناوخۆ و ‏پێشمه‌رگه‌ى په‌رله‌مان و نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕایگشتى كردووه‌، ئاماژه‌ى بۆ ‏ئه‌وه‌كردووه‌، “دوای بانگهێشتکردنی لەلایەن فەرماندەی زێرەڤانییەوه‌، بەرەبەیانی ‏سێشەممە (موقەدم محه‌مه‌د عەریف سلێمان گولی) چووەته‌ بارەگای زێرەڤانی لە ھەولێر و ‏تا ئێستا ژمارەی داخراوە و بێسەروشوێنە”.‏

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئەوكاره‌ پێچەوانەی ڕێکارە یاسایی و سەربازییەکانە.‏

هاوكات خاکڤین محەمەد، کوڕى ئه‌فسه‌ره‌ بێسەروشوێنبووه‌كه‌ى زێره‌ڤانى به‌ چاودێره‌كه‌ى ‏مافی مرۆڤى ڕاگەیاندووه‌، هۆكارى بێسه‌روشوێنبوونى باوكى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ‏چەند ڕەخنەیەکی لە ھێزی زێرەڤانی گرتووە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مافی پێشلکراوە.‏

بۆیه‌ داواکاره‌ لیژنەكانی ناوخۆ و پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون لەگەڵ ‏فەرماندەی زێرەڤانی بکەن، دەستەی سەربه‌خۆی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كانیش ‏بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ بێنەسەرخەت.‏

بابەتی پێشتر

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان هه‌نگاوه‌كانى داهاتوویان تاوتوێكرد

بابەتی دواتر

واشنتن: پێویستمان بە خێراکردنی گفتوگۆکانی ڤیەننا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە بدرێت

سبەی چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بە گوێرەی زانیارییەکان گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی ئەو مووچەیەوە دەکرێت…
Total
0
Share