فیلمی “The Power of the Dog” و “West Side Story” گەورەترین خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب-یان بردەوە

هەردوو فیلمی “The Power of the Dog” و “West Side Story” دوێنێ یەکشەممە بەناوبانگرتین خەڵاتەکانی “GOLDEN GLOBE”یان لەناو ژمارەیەکی زۆر لە فیلمەکانی هۆڵیوددا بردەوە، ناوی براوەکان لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بڵاوکرانەوە بەبێ پەخشی تەلەڤیزیۆنی و بوونی ئەکتەر و کەسە بەناوبانگەکان لەسەر فەرشی سوور.

فیلمی The Power of the Dog لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆبدا خەڵاتی باشترین فیلمی ڕۆمانسی بەدەستهێنا، جگە لەوە دوو خەڵاتی دیکەی بەدەستهێناوە.

هەروەها جین کامپیۆن خەڵاتی باشترین خەڵاتی دەرهێنەری بەدەستهێنا.

فیلمی West Side Story خەڵاتی باشترین فیلمی کۆمیدیی مۆسیقی پێدرا، ڕایچڵ زیگلەر خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە فیلمی کۆمیدیدا پێدرا.

هەروەها ویڵ سمیس خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت، بە ڕۆڵبینینی لە فیلمی “KING RICHARD”، نیکۆڵ کیدمان ڕۆڵی باشترین ئەکتەری درامای پێبەخشرا.

خەڵاتی باشترین ئەکتەری کۆمیدی بەخشرا بە ئاندرۆ جارفیڵد بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی ” Tick, Tick… Boom!”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەستی فیلم پرسی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بردە دادگا و دەزگای فێستیڤاڵەكەش دەڵێت: سبەی دەستپێدەكەین

خاوەنی كۆمپانیای مەستی فیلم ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵانی ڕابردوودا فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی-یان بەڕێوەبردووە، بەڵام ئەمساڵ دەزگایەكی دیكە بەهەمان…
Total
0
Share