کێیزا کۆتاییهات و ئیتاڵیا و یوڤانتۆس زیانیان بەردەکەوێت

ئەستێرەی هەڵکشاوی ئیتاڵیا و یانەی یوڤانتۆس، فیدریکۆ کیێزا تووشی پێکانێکی قورس بووە و بەهۆیەوە تاوەکو کۆتایی وەرز دووردەکەوێتەوە.

لە خولەکی 32ی ڕووبەرووبوونەوەی نێوان یانەکانی یوڤانتۆس ڕۆما، فیدریکۆ کیێزا بەهۆی پێکانی ئەژنۆیەوە یاریگای بەجێهێشت، ئەمڕۆ دووشەممە لە “جەی میدیکاڵ” پشکنینی کۆتایی بۆ ئەنجامدرا و دەرکەوتووە تووشی لێکپچڕانی بەستەری خاچیی ئەژنۆی چەپی بووە.

بەپێی زانیارییەکان، پزیشکانی یانەی یوڤانتۆس بڕیاریانداوە سبەینێ (سێشەممە) بەپەلە نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامبدەن، بەوهۆیەشەوە تاوەکو کۆتایی وەرز لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

لەو ماوەیەشدا گرنگترین ڕووبەڕووبوونەوەکانی یوڤانتۆس لە خولی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەروەها ڕووبەروووبوونەوەی “پلەی ئۆف”ی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 بەرامبەر پۆرتوگال بەهەمان شێوە لەدەستدەدات، بۆیە هەردوو ڕاهێنەر ئالێگری و مانچینی ناچاردەبن بەدوای ڕێگەچارە، یاخود جێگرەوەیدا بگەڕێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میسڕ و سه‌نیگال یاریی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا ده‌که‌ن

هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کامیرۆن تۆمارکرد، به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش بلیتی یاریی کۆتاییان…
Total
0
Share