دوای هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکایەتی خولێکی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بافڵ جەلال پیرۆزباییەکی ئاڕاستەی محەمەد حەلبووسی کرد و ڕایگەیاند، بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەدەستھێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاشیگەیاندووە “ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانیی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن و لەسەر دەستی ئێوە و خەمخۆرانی عێراقی فیدڕاڵ، پەیوەندی باشتر لەنێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن بنیادبنرێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و وڵات و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و ریشەکێشکردنی گەندەڵی. کە ئەمە ئامانجێکی باڵایە و ئەبێت ھەموومان پێکەوە ھاوکاربین و لە پێناویدا خەبات بکەین”.
له دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبووسی به‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردرایه‌وه و چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ش بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌یان كرد.
پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگى كاندیدانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، له‌كۆی ده‌نگى 228 ئه‌ندامى به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا 200 ده‌نگ به محه‌مه‌د حه‌لبووسی دران و مه‌حمود مه‌شهه‌دانى ڕكابهریشی 14 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا، به‌وه‌ش محه‌مه‌د حه‌لبووسی جارێكى دیكه به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرایه‌وه.