دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى كاتى هەڵپەسێردرا

 

دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌هۆی دروستبوونى گرژی له‌نێوان چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و ڕه‌وتى سه‌دردا هەڵپەسێردرا.

كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به‌ 88 په‌رله‌مانتاره‌وه‌ وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانیى خۆی ناساند.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆی دروستبوونى گرژییه‌وه‌ مه‌شهه‌دانى دانیشتنه‌كه‌ى هەڵپەساردووە تاوه‌كو شیعه‌كان ده‌گه‌نه‌ ڕێككه‌وتن.

به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، ته‌نها له ‌دانیشتنه‌كه‌دا ڕێوڕەسمی سوێندخواردنى ده‌ستووری به‌ڕێوه‌چووه‌.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی گەرمیان خۆی بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا کێشا و سێ کەس بریندارن

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: ئەوەی پێشمەرگە دەیکات شەڕی ئەوروپا و ئەڵمانیاشە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكرا

ماوەی چەند رۆژێكە هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكراوە و ئەوەش بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە بەشێك لە شارەكانی عێراق. بڕیاری قەدەغەكردنی…
Total
0
Share