فەرماندەیەكی سەدرییەكان تیرۆركرا

تۆمەتبار بووە بە كوشتنی سەركردەیەكی عەسائیب و براكەی

لە میسان، فەرماندەیەكی ڕەوتی سەدر تیرۆر كرا، 11 گوللـە نراوە بە جەستەیەوە، تیرۆركراوەكە تۆمەتبارە بە كوشتنی سەركردەیەكی عەسائیب ئەهلی حەق.

میدیای عێراقی بڵاویكردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو تەرمی كەسێك دۆزراوەتەوە لە ناوچەی شیشان لە پارێزگای میسان، دواتر دەركەوتووە تەرمی فەرماندەیەكی دیاری ڕەوتی سەدرە بەناوی “موسلیم ئەبو ڕیش”، كە فەرماندە بووە لە سەرایا سەلام.

تەرمی تیرۆركراوەكە 11 گوللـەی پێوەبووە، كە نراوە بە شوێنی جیاوازی جەستەیەوە.

بەپێی میدیا عێراقییەكان، ئەبو ڕیش تۆمەتباری سەرەكییە لە كوشتنی سەركردەیەكی عەسائیب ئەهلی حەقی قەیس خەزعەلی، بەناوی “ویسام عەلیاوی”، كە لەگەڵ برایەكیدا لە خۆپیشاندانەكانی 2019دا لە شاری عەممارە كوژران، كاتێك هێرشكرایە سەر بارەگایەكی عەسائیب.

عەسائیب ئەهلی حەق بە سەرۆكایەتیی قەیس خەزعەلی، لە ڕەوتی سەدر جیابووەتەوە.

تیرۆركردنی ئەو فەرماندەیەی سەدر هاوكاتە لەگەڵ ناكۆكیی لایەنە شیعییەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نویی عێراق.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێك: كورد و سوننە دڵنیاییانداوە هاوپەیمانی لەگەڵ هیچ بەرەیەكی شیعەكاندا ناكەن

بابەتی دواتر

شەپۆلێكی هەشت ڕۆژیی باران و بەفر هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى: به‌مه‌رج ڕازین به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌رجى پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى په‌رله‌مانى كه‌ تواناى لێپرسینه‌وه‌ى له‌ حكومه‌ت هه‌بێت و بتوانێت به‌دواداچوون…
Total
0
Share