بێگەرد تاڵەبانی: ئەو میلەتەی خاوەنی ئاسایشی خۆراک نەبێت بڕیاری سیاسیشی پێنادرێت

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، پلانی وەزارەتەکەیان بەو ئاڕاستەدایە کە ئاسایشی خۆراک بەتایبەت گەنم و پێداویستیە ڕۆژانەکانی خەڵكی دابین بکرێت، چونکە ئەو گەلەی خاوەنی ئاسایشی خۆراکی نەبێت بڕیاری سیاسیشی پێنادرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم لە مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەیەکی گەورەی بەبازاڕکردن و دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکیان لە هەولێر ڕایگەیاند، “هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە جوتیاران سود لە بەرهەمەکانیان وەرگرن و دەمانەوێت سیمای کشتوکاڵی بگێڕینەوە بۆ هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیەدا لە هەولێر ساڵانە 500 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت و ڕاستەوخۆ لەلایەن کۆمپانیاکەوە پارەی گەنمەکەیان پێ دەدرێت”.

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم وتیشی، “تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە کاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراکی هەرێم و داهاتی جوتیاران دەبێت”.

بابەتی پێشتر

ئەو ڕۆژەى بایدن دەرچوو، ترەمپ چى دەکرد؟

بابەتی دواتر

ئەو پێشمەرگەیەى دووجار هەوڵى ژەهرخوارکردنى درا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرانەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: هه‌ركه‌س و بازرگانێك بازاڕ قۆرخبكات ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی خۆراك و كه‌لوپه‌لی به‌شی پێداویستیی ڕۆژانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتییان و…
Total
0
Share