کەشناسیی عێراق: ناوەڕاستی هەفتە لە هەرێم بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق کەشوهەوای ئەم هەفتەیەی عێراقی بڵاوکردەوە، بەپێی ‏پێشبینییەکان، لە دووەشەممەوە لە هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.‏

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق، سبەینێ یەکشەممە کەشوهەوای هەرێمی ‏کوردستان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی کەم بەرزدەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ ‏شەممە.‏

كەشناسیی عێراق ئاشكراشیكردووە، ڕۆژەكانی دووشەممە و سێشەممە پلەکانی لە هەرێمی ‏کوردستان دادەبەزن، بارانبارینیش دەستپێدەکاتەوە.‏

لە ڕۆژی چوارشەممەدا شەپۆلی بارانبارینەكە كۆتایی دێت، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ‏ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی کەمی پلەکانی گەرما.‏

بابەتی پێشتر

 ئەردۆغان: تورکیا لە ماوەی سێ ساڵدا فڕۆکەی جەنگی دروستدەکات

بابەتی دواتر

سزاكەی زارا موحەمەدی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share