ئەمساڵ تەنها حەوت هەزار دەرچووی پۆلی 12وەرنەگیراون

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرای دەکات ئەمساڵ زۆرترین ڕێژەی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا هەبووە و لە کۆی 54هەزار دەرچوو تەنها حەوت هەزاریان وەرنەگیراون.

بۆ یەکەمجارە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى (2020-2021) زۆرترین ڕێژەى پلانى وەرگرتن بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخاندەکات.

ژمارەی ئەو دەرچووانەی پۆلی 12 كە لەڕێی سیستمی زانكۆلاین فۆڕمیان پڕكردووەتەوە 54 هەزار و 296 خوێندكار بوون، لەو ڕێژەیەش 47 هەزار و 178 خوێندكار وەرگیراون كە دەكاتە ڕێژەی 87%ی كۆی گشتیی ئەو كەسانەی فۆڕمیان پڕكردووەتەوە.

سەبارەت بە ئاماری وەرگرتنی خوێندكاران خوێندنی باڵا ئاشکرایکردووە، “54 هەزار و 296 دەرچووی ئەمساڵی پۆلی 12 فۆڕمی زانكۆلاینیان پڕكردووەتەوە و 87%یان وەرگیراون كە ژمارەیان 47 هەزار و 178 خوێندكارن”.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا”ژمارەی ئەو خوێندكارانەی وەرنەگیراون 7 هەزار و 118 دەرچوون، كە ڕێژەی 13%ی كۆی ژمارەی پێشكەشكارانە”.

بابەتی پێشتر

عێراق.. چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکان لە بەغدا کوژرا

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: کوردستان هێندە دەوڵەمەندە دەتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراکی ناوچەکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share