ئێران: تاڵیبان ئاوی لێگرتووینەتەوە و هەڕەشەكەی عێراقمان پێشتگوێخست

بەرپرسێكی حكومەتی ئێران دەڵێت، عێراق هەڕەشەیكرد بەهۆی گرتنەوەی ئاوەوە سكاڵامان لەدژ دەكات، بەڵام وەڵاممان نەدایەوە.

بەهۆی دروستكردنی بەنداو و گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێران و توركیاوە، ڕێژەی ئەو ئاوەی دێتە عێراقەوە لە وەرزی هاویندا 50% كەمدەبێتەوە، ئەوەش بووەتەهۆی وشكبوونەوەی زۆربەی ئەو ڕووبار و زۆنگاوانەی عێراق كە لە ئێرانەوە ئاویان تێدەڕژێت، وەك وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو.

قەیرانی ئاو بەمدواییانە ناكۆكیی خستە نێوان عێراق و ئێرانەوە و یەكەمیان هەڕەشەیكرد بەوەی لە دادگای نێودەوڵەتی سكاڵا لەدژی دووەمیان تۆماردەكات.

ئەمڕۆ هەینی فەرشید شكورخودایی، سەرۆكی لیژنەی ئاو لە ژووری بازرگانیی ئێران ڕایگەیاند، “گرژییەكان بەهۆی ئاوەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە هەڵكشاندان، عێراق هەڕەشەی لێكردین بەوەی سكاڵا لەدژمان تۆماردەكات، بەڵام ئێمە وەڵامیمان نەدایەوە”.

 شكورخودایی وتی، “كاتێك ئەفغانستان حكومەتی هەبوو، مافی ئێرانی لە ئاوی ڕووباری هیرمند نەدەدا، ئێستاش بەهەمانشێوە هیچ مافێكی ئێران نادەن”.

بابەتی پێشتر

عێراق: 12 هەزار مێگاوات وزەی خاوێن بەرهەمدەهێنین

بابەتی دواتر

فڕۆکەکانی تورکیا بناری قەندیل و ئاسۆسیان بۆردومانکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێرى ڕابردووى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی ناوچه‌ جیاجیاكانی بڵاوكره‌وه‌. به‌پێی داتاكانى كه‌شناسیی هه‌رێم…
Total
0
Share