پێشنوێژ و وتارخوێنی هەینی لە نەجەف، داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات ڕیزەكانیان یەكبخەن و پەلەبكەن لە پێكهێنانی حكومەت.
سەدڕەدین قوبانچی پێشنوێژ و وتارخوێنی نوێژی هەینی لە نەجەف ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، “وتووێژەكانی نێوان لایەنە سیاسییە شیعییەكان بەردەوامن و هیواخوازین ڕیزەكانیان یەكبخەن”.
قوبانچی لە درێژەی وتاری هەینیدا وتی، “جیهان دەڕوانێتە ئەنجامی وتووێژەكان و چاوەڕوانی ئەوەیە حكومەت چۆن پێكدەهێنرێت، بە چاودێریی خاوەنی سەردەم و زەمان لەم قەیرانە دەربازدەبین و تێیدەپەڕێنین”.
مەبەست لە خاوەنی سەردەم و زەمان “صاحب العصر والزمان” پێشەوا مەهدییە.