له ئه‌مریكا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆنه‌وه، به‌ڕێوه‌چوونى ڕێوڕه‌سمى دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كانى “گرامى” بۆ میوزیك دواخرا و “فێستیڤاڵى فیلمی سەنداس”یش كرا بە ئۆنلاین.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانى ئه‌مریكا، بڕیاربوو له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی لە لۆس ئەنجلس به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ڕێكخهرانى ڕێوڕەسمەکە بڕیاریانداوه بۆ كاتێكى نادیار دواىبخهن، ئه‌ویش به‌هۆی خێرا بڵاوبوونه‌وه و مه‌ترسییه‌كانى گۆڕاوى ئۆمیكرۆنه‌وه.
خەڵاتی گرامی، لەساڵى 1959وه دابەشدەكرێت لەلایەن ئەکادیمیای نیشتمانی بۆ تۆماری ھونەر و زانست، بە یەکێک لە گرنگترین خەڵاتەکانی بواری میوزیک لە ئەمریکا و جیهان دەناسرێت.
ئەو خەڵاتە ساڵانە لە مانگی شوباتدا لە 78 بەشدا بۆ 30 جۆری میوزیک دابەشدەکرێت، لەنێویشیاندا پۆپ، ڕۆک و ڕاپ.
بۆ ئه‌مساڵ هه‌ریه‌ك له جۆن باتیست گۆرانیبێژ و پیانۆژەنی ئەمریکی، جەستن بیبەر و دوجا کات پاڵێوراوی زۆرترین خه‌ڵاتن.
تاوه‌كو ئێستا، جۆرج سۆڵتی، میوزیسیانی ئەمریکی، براوەی زۆرترین خەڵاتی گرامییە کە ژمارەیان 31 خەڵاتە.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، جگە لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی ئەو خەڵاتە میوزیکییە، دوێنێ ڕێکخەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سەنداس-یش بڕیاریاندا خولی ئەمساڵ بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەبچێت، کە بڕیاربوو لە 20 ئەم مانگە بە شێوەی ئاسایی بەڕێوەبچێت.