پۆلیسی سۆران: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە پەیوەندی لەگەڵ دەیان ژن دروستكردووە

پۆلیسی سۆران دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، پەیوەندی لەگەڵ دەیان كچ و ژن دروستكردووە و دواتر هەڕەشەی لێكردوون و بەكاریهێناون.

موقدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی ناوشارەوە تۆمە‌تبارێك بەناوی (س.ص.ع.) و داواكراو لە‌لایە‌ن دادگای لێكۆڵینەوەی زاخۆ دەستگیركرا.

وتیشی، “لە‌ ئە‌نجامی لێكۆڵینەوە بۆمان دە‌ركە‌وت تۆمە‌تباری ناوبراو پە‌یوە‌ندی خۆشە‌ویـستی لە‌گە‌ڵ دە‌یان ئافرە‌ت دروستكردووە‌، دواتر ھە‌ڵساوە‌ بە‌ ھە‌ڕە‌شە‌لێكردن و بە‌كارھێنانیان”.

وتەبێژی پۆلیسی سۆران داواش لە هاوڵاتییان بە‌گشتی و ژنان بەتایبەتی دەكات هۆشیار و چاوكراوە‌بن و، بە‌شێوە‌یە‌كی تە‌ندروست تۆڕە كۆمە‌ڵایە‌تییەكان بە‌كاربھێنن، لە‌كاتی بوونی ھە‌ر كێشە‌یە‌كیشدا ئاگاداری پۆلیس بكە‌نە‌وە‌ بە‌مە‌بە‌ستی یارمە‌تیدانیان و پاراستنیان لە‌ھە‌ر پلان و ھە‌ڕە‌شە‌یە‌كی ئە‌دە‌بی و ئە‌خلاقی.

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی ڕۆژی دووشەممە 3ی ئەم مانگە هاوژینی خۆی لە گوندی پردەشال-ی سەر بە ناحیەی وەرتێ كوشت، خۆی ڕادەستی بنكەی پۆلیسی وەرتێ كرد و لەسەر فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان بەندكرا.

بابەتی پێشتر

ناوی هاوكاران و بڕی هاوكارییەكانیان بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر بڵاوكرانەوە

بابەتی دواتر

هێرشێكی مووشەكی بۆسەر بنكەی عەین ئەسەد ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێنمایی‌ نوێ بۆ وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكردنی‌ منداڵی‌ خاوه‌ن پێداویستیی‌ تایبه‌ت دەرچوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و کۆمەڵایەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رێنمایی‌ نوێ بۆ وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكه‌ر بۆ به‌خێوكردنی‌ منداڵی‌…
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ ئێستا: پشتگیریی دامەزراندنی چوار بنکەی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا دەکەین

هێزەکانی هاوپەیمانان ستایشی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان دەکات بۆ هەماهەنگی لەنێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان تایبەت بە…
Total
0
Share