دواى حەوت مانگ دوو منداڵە ونبووە کوردەکەى یۆنان دۆزرانەوە و دەگەڕێنرێنەوە هەرێم.
پێش حهوت مانگ، دوو منداڵی كورد، لەکاتى هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە یۆنان، لە ئاوەكانی نێوان توركیا و یۆنان لە دایك و باوكیان دابڕان.
دواتر دایك و باوكەكە لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دیپۆرتكرانەوە و دوو منداڵەكە بەتەنها لەو وڵاتە مانەوە.
موسەننا ئەمین، كاندیدى دهرچووى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق، كە لە خولی ڕابردوودا ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكان بوو، له ڕاگهیهندراوێكدا ئاماژهى بهوهكردووه، کونسوڵخانەى عێراق لە یۆنان ئاگاداریانکردووەتەوە، ئەو دوو منداڵە دۆزراونەتەوە و بڕیاره ڕۆژی 13ی ئەم مانگە كاتژمێر 3:30 خولەكی بەرەبەیان لە ڕێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە بگەڕێنەوە ئامێزی خانهوادهكهیان.