زانایان هۆشداریدەدەن.. ڕووبارێكی بەبەستەڵەكبوو هەڕەشە لە جیهان دەكات

وێنەیەكی ڕووباری سویتس كە ناسا لە ساڵی 2014دا گرتوویەتی

ڕووباری سویتس-ی بەبەستەڵەكبوو لە خۆرئاوای كیشوەری جەمسەری باشوور ملیاران تۆن ئاوی هەڵگرتووە، مەترسییەكەی توانەوە و ڕۆچوونییەتی بەرەو زەریاكان.

ڕووبارەكە دەتوانێت لەكاتی بەتەواوی توانەوەیدا، ئاستی ڕووی دەریا لە جیهاندا بە نزیكەی 65 سانتیمەتر بەرزبكاتەوە.

بۆ بەراورد، بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووی دەریا بە 20 سانتیمەتر، لە ساڵی 1900ەوە بووەتەهۆی كۆچكردنی دانیشتووانی كەنارەكان و كەڵەكەبوونی كێشە ژینگەییەكان وەك لافاو، ژەهراویبوونی ئاو و لەناوچوونی زیندەوەرە سروشتییەكان.

توێژینەوە زانستییەكان ئاماژە بەوەدەكەن كە سەقامگیریی سویتس لە دوورمەودادا “گومانی لەسەرە” وەك ئەوەی سایتی Science Alertی زانستی بڵاویكردووەتەوە.

هەروەك توانەوە لەسەر ئاستی بەرفراوانی ڕووبارەكە، كە زۆرجار بە ناوی “ڕووباری كۆتایی جیهانی بەبەستەڵەكبوو” ناودەبرێت، بەهۆی ڕۆڵی سەرەكی لە ژینگەی كیشوەری باشوور و ئاووهەوای جیهان، بەهەمان شێوە واتای توانەوەی ڕووبارە بەستەڵەكەكانی تەواوی كیشوەرەكەش دەدات، ئەمەش واتا بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووی دەریا بە چەند مەترێك.

سایتەكە ڕوونیكردووەتەوە، “بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووی دەریا بە چەند مەترێك بۆی هەیە ببێتەهۆی نغرۆبوونی چەندین شاری گەورە لە جیهاندا لەوانەش شەنگەهای و نیویۆرك و میامی و تۆكیۆ و مۆمبای”.

هەروەك ڕووبەرێكی فراوانی زەوی لە ناوچە كەناراوەكان دادەپۆشێت و ئاستێكی گەورەی ئەو وڵاتانەی لەسەر دوورگەی نزمن قوتدەدات وەك كیریباتی، تۆفالۆ و ماڵدیڤ.

گەورە بە قەبارەی بەریتانیا
قەبارەی سویتس بەنزیكەیی هێندەی قەبارەی بەریتانیایە و لەئێستادا هۆكارە بۆ نزیكەی 4%ی بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووی دەریا لە جیهاندا.

لە ساڵی 2000ەوە نزیكەی 1000 ملیار تۆن بەستەڵەكی لەدەستداوە، ئەمەش بەزیادبوونی بڕەكەی بووە بەدرێژایی سێ دەیەی ڕابردوو.

زانایان دەڵێن لەئێستادا بەستەڵەكە جیابووەوەكان (ئەو پارچە گەورانەی لە ڕووبارەكە جودابوونەتەوە و لەگەڵ ئاودا دەڕۆن) ناجێگیرییەكەیان بەخێرایی زیاددەكات كە ئەگەری هەیە لەماوەی 10 ساڵی داهاتوودا هەرەسبهێنن، وەك ئەوەی لایرین بیتیت، زانای بەستەڵەك لە زانكۆی ویلایەتی ئۆریگۆن دەیڵێت.

سایتەكە ئەوە دەڵێت، ئەگەر بەستەڵەكە جیابووەوەكانی سویتس هەرەسبهێنن، دەبێتە سەرەتای كۆتایی ڕووبارە بەستەڵەكبووەكە.

بابەتی پێشتر

بریكاری وەزیری تەندروستی: ئۆمیكرۆن تۆمارنەكراوە، بەڵام چەند هەفتەی داهاتوو ‏دەگاتە هەرێم

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. تاڵیبان سەری بووکەڵەکانی نمایشکردنی جلوبەرگ دەبڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌خته‌ له‌ جیهاندا کەشوهەوایە

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات لە دوای بەدخۆراکی پیسبوونی هەوا دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌ختەیه‌ جیهاندا. راپۆرتەکە لەلایەن زانایانی دامه‌زراوه‌ی…
Total
0
Share