هێرشی درۆنی بۆمبڕێژكراو بۆسەر عەین ئەسەد پووچەڵكرایەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە بە دوو ‏فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە خۆرئاوای ‏عێراق. ‏

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەکردووە، هەدوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەلایەن ‏سیستمی دژەمووشەکیی بنکەکەوە خراونەتەخوارەوە، هیچ زیانێکیش لە بنکەکە ‏نەكەوتووەتەوە.‏

بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان، ئەو دوو درۆنەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە ‏بۆمبڕێژکراوبوون. ‏

دوێنێش دووشەممە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێکی دیکە بۆسەر ناوەندی بەغداد بۆ ‏پاڵپشتیی دیپلۆماسی “بنکەی ڤیکتریی پێشوو” لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ‏ئەنجامدرا.‏

ئەو درۆنانەی هێرشەکانیان پێئەنجامدرابوو لەسەریان نووسرابوو “چالاکییەکانی ‏تۆڵەکردنەوەی فەرماندەكان”، کە مەبەست لێی تۆڵەکردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ‏ئەبو مەهدی موهەندیسە، کە لە 3ی کانونی دووەمی 2020دا لەلایەن ئەمریکاوە لە ‏هێرشێکی ئاسمانیدا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغداد کوژران.‏

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

بابەتی دواتر

هەرێم دەبێت بە جێگرەوەی ئێران بۆ گواستنەوەی کاڵا لە تورکیاوە بۆ ئیمارات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share