وه‌زاره‌تى دارایی دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردوو كردووە، ئەمڕۆ و سبەینێ هێزەكانی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.
لە دوێنێوە وەزارەتی دارایی دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی كۆتا مانگی ساڵی ڕابردوو، یەكەم وەزارەت تەندروستی بوو كە مووچەی وەرگرت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مووچه‌ی دیوانی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌شده‌كرێت.
ئاشكراشیكرد، سبه‌ینێ سێشەممە، یەکەکانی 70 و 80 مووچەیان پێده‌درێت.
بەوتەی سەرچاوەكە، له ڕۆژانی داهاتووشدا مووچه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ش دابه‌شده‌كرێت، بێ ئەوەی ڕەوتی خێرایی دابەشكردنەكە ئاشكرابكات.