دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی 147 هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵی 2022 هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
دەستەی گەشتوگوزار ئامارێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، بۆ بەشداریکردن لە پێشوازی سەری ساڵی 2022 و گەشتکردن بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش، لە ماوەی حەوت ڕۆژ، واتە لە 25ی كانونی یەكەم تا 31ی كانونی یەكەمی 2021، 146 هەزار و 898 گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئامارەكە ئەو ژمارەیەی گەشتیاران بەمجۆرە دابەشبووە، (هەولێر 76550 گەشتیار، سلێمانی 31614 و دهۆک 38734 گەشتیار).
پێشتریش دەستەی گەشتوگوزار ئاشكرایكرد لە تەواوی ساڵی 2021دا چوار ملیۆن و 93 هەزار و 888 گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە كە زۆرینەیان لە ناوچەكانی خوارووی عێراقەوە بوون.