هەوڵەکانی کردنەوەی دەروازەی پێشخابوور گەیشتە مەزڵوم عەبدی و نێچیرڤان بارزانی

هەوڵەکان بۆ کردنەوەی تاکە دەروازەکەی نێوان ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستان ماوەی ‏چەند ڕۆژێکە بەردەوامە و بڕیارە شاندێک بچینە لای نێچیرڤان بارزانی، پێشتریش لەگەڵ ‏مەزڵوم عەبدی گفتوگۆیان كردووە.‏

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایدەکەن، لەبارەی داخستنی دەروازەی سنووریی ‏پێشخابوور، كە لە دیوی ڕۆژئاوا سێمالكای پێدەڵێن، شاندەکەی ئیدارەی خۆسەر، مەزڵوم ‏عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان بینووە و بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان ‏بارزانیش کۆببەنەوە.‏

ئاژانسی نۆرس پرێس ئاماژەی بە لێدوانێكی ساڵح گەدۆ، سکرتێری پارتی چەپی ‏دیموکراتی کورد لە سوریا داوە، ڕایگەیاندووە، لەبارەی ئەو پرسەوە لەگەڵ مەزڵوم ‏عەبدی و ئەمریكییەكان قسەیان كردووە، بەمەبەستی هەوڵدان بۆ كردنەوەی دەروازەی ‏سێمالكا، بەو پێیەی تەنها دەروازەیە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی.‏

ئەو بەرپرسە حزبییەی ڕۆژئاوا نەیشاردەوە، داخستنی دەروازە سنوورییەكە لەلایەن ‏پارتییەوە، كاریگەریی خراپی لەسەر كوردانی ڕۆژئاوا دروستكردووە.‏

بەهۆی دروستبوونی گرژییەوە لەنێوان هەندێک گەنجی ڕۆژئاوا و بەرپرسانی دەروازەی ‏پێشخابوور، لە بەری هەرێمی کوردستانەوە، ماوەی 15 ڕۆژە، دەروازە سنوورییەکە ‏داخراوە.‏

لەماوەی ئەو 15 ڕۆژەی کە خاڵە سنوورییەکە داخراوە سەدان کەس لە هەڵگرانی ‏پاسپۆرتی وڵاتانی ئەوروپا و خاوەنی مافی مانەوەی هەرێم، لە ڕۆژئاواوە گەڕاونەتەوە.‏

بابەتی پێشتر

کۆتا ساتەکانی ساڵی 2021

بابەتی دواتر

فڕێدانی زبڵ و خاشاكی شەوی ڕابردوو شارەوانیی هەولێری نیگەران كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک بە گولـلە بریندارکرا

کەمێک پێش ئێستا گەنجێک بە گولـلەی هاوڕێكەی لە شاری کەرکوک بریندارکرا. لەبارەی رووداوەكەوە، موقەدەم عامر نوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share