ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، كاریگەریی لاوازی هەورەبروسكە و بارانی كەم لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كۆتایی دێت و كاریگەریی خۆڵبارینەكەش لاوازدەبێت بەهەمان شێوە و كاتەكانی ئەمشەو كۆتایی دێت.
دەشڵێت، “سبەی هەینی ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ئەنجامی زیادبوونی كاریگەریی بارستە هەوای سارد پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ئەمڕۆ چوار پلە نزمتردەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كاریگەرییەكانی ئەو بارستە هەوا ساردەی باكوور لەسەر ناوچەكانمان لە سبەینێوە تا 18ی مانگ بەردەوامدەبێت و بەدرێژایی ئەو ماوەیە پلەكانی گەرما تا رادەیەك جێگیردەبن كەش لە رۆژدا فێنك و لەشەواندا سارد دەبێت.
سەبارەت بە بارانبارین ئەگەر هەیە حاڵەتێكی دیكەی ناجێگیریی كەش هەورەبروسكە و تاوەباران هەفتەی داهاتوو لە ئێوارەی رۆژی دووشەممەوە دەستپێبكاتەوە و ناو بە ناو بەردەوامی دەبێت و زیاتریش كاریگەریی لەسەر ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك و هەولێر دەبێت.