لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەش ڕێگای ناو شاری هەولێر دادەخرێن

شاری هەولێر

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە شەش ڕێگای سەرەکی ناوشاری هەولێر دادەخرێن کە زۆرینەیان ئەو ڕێگایانەن دەچنەوە سەر بازاڕ.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیانی شاری هەولێر ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆی ئەگەری دروستبوونی قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی خەڵک لە هەندێک شەقام و شوێنە گشتییەکان بەبۆنەی سەری ساڵی تازە ،لەکاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆوە تاکو درەنگانی شەو چەند شەقامێک بەتەواوی دادەخرێن بەڕووی شوفێراندا و هاتووچۆکردن تیایاندا تەنها بەپیادە دەبێت، بەو شێوەیە خوارەوە:

یەکەم: چواریانی ئیسکان لەسەر شەقامی 60مەتریەوە تاکو باخچەی بروسک.

دووەم: چواریانی گەل بەرەو ناو بازاڕ.

سێیەم: چواریانی میدیا بەرەو ناوبازاڕ.

چوارەم: چواریانی پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ

پێنجەم: کۆتایی شەقامی حەمرا.

شەشەم: شەقامی 100مەتری ئەو بەشەی بەپێش فاملی مۆل دادەڕوات بۆڕێگای شەقڵاوە(تەنها یەکساید دەگیرێت کەسایدی چونە بۆڕێگای شەقڵاوە وەسایدی هاتن لەبۆلای ڕێگای کۆیە کراوە دەبێت).

بابەتی پێشتر

نامۆترین ژمارەكانی گینس لە 2021دا<br>بەهێزترین قرقێنە، گەورەترین دەم و باڵابەرزترین تازەلاو تۆماركراون

بابەتی دواتر

باشترینەکانی سینەما و فیلم لە ساڵی 2021دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share