ھەنگاریا كورسیی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ فێرخوازانی كوردستان دەستەبەردەكات

ھەنگاریا 30 کورسیی خوێندنی باڵا (10 ماستەر و 20 دکتۆرا)ی ئامادەکردووە بۆ فێرخوازانی ھەرێمی کوردستان.

لە نووسراوێکدا كە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی كردووە، وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، تەرخانكردنی 30 كورسیی خوێندنی باڵای لەلایەن هەنگاریاوە بۆ فێرخوازانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

بەپێی نووسراوەكە، ھەنگاریا (30) کورسیی خوێندنی باڵا (10 ماستەر و 20 دکتۆرا)ی ئامادەکردووە بۆ وەزارەتەکانی سەر بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

 

مەرج و ڕێنماییەکانى پێشکەشکردن وەك لە نووسراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا خراونەتەڕوو:-

* پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتیى هەرێمى کوردستان بێت.

* پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە دوای بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

* خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزییە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی بێت لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە  (TOEFL IBT, PTE )

* کاتێک وەزارەتەکەمان داوای دۆکیومێنتی پێویست دەکات، دەبێت تێستی زمان بەسەر نەچووبێت.

* داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەشبکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەى لە هەمان بواردا بن).

* ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات، هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.

* کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

* لەکاتی داواکردنی بەڵگەنامەکان لەلایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نووسراوی لاری نەبوون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەشبکات.

* کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (120) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت و بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت، بەڵام کرێی فڕۆکەی بۆ دابینناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن)

* دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە 15/1/2022

* بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەش کردن، تکایە كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

سەدر: حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێكدەهێنین نە خۆرهەڵاتی و نە خۆرئاوایی بێت

بابەتی دواتر

عامری دیدارەكەی لەگەڵ سەدر بە ئەرێنی ناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share