ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ى كورسییه‌كانی چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان گه‌یشتووه‌ته 90 كورسی و له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى ڕاده‌گه‌یه‌نن.
عه‌توان عه‌توانى، ئه‌ندامى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، چێوه‌كە ڕێز له‌بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیی عێراق ده‌گرێت لەبارەی پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و پێی ڕازییه.
بەوتەی عەتوان، “له‌مه‌ودوا چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی كار بۆ دیارییكردنى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ده‌كات و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش له مڕۆوه ما‌راسۆنى سیاسی‌یان بۆ ئه‌و پرسه ده‌ستپێكردووه”.
دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و دەركەوتنی ئەنجامە سەرەتاییەكان، دەوڵەتی یاسای نوری مالكی و چەند لایەنێكی دیكەی شیعی چێوەی هەماهەنگییان پێكهێنا بەرامبەر بە ڕەوتی سەدر، كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردن بوو، چێوەكە دەستیكرد بە فراوانتركردنی بەرەكەی.
لەوبارەیەوە ئەندامەكەی چێوەی هەماهەنگی دەڵێت، چێوەكە 90 كورسیی په‌رله‌مانیی كۆكردووه‌ته‌وه و له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا گه‌وره‌ترین كوتله ڕاده‌گه‌یه‌نن.