نرخی نەوت نزمترین ئاستی پێنج مانگی ڕابردووی تۆمارکرد

كێڵگەیەكی نەوت لە عێراق

بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا، نرخی نەوت نزمترین ئاستی پێنج مانگی ڕابردووی تۆمارکرد.

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی دووەم یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی برێنت به‌ 38 دۆلار و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته،‌ 36 دۆلار و 13 سه‌نت و ڕۆژه‌كه‌ی به‌ 38 دۆلار و 97 سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 09:38وە نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی 0.15% دابەزیوە و به‌ 38 دۆلار و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی ڕۆژئاوای تێكساس WTI به‌ 36 دۆلار و 80 سه‌نت فرۆشرا.

بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا و بەتایبەتی لە ئەوروپادا کە دەستکراوە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان، نرخی نەوت نزمترین ئاستی پێنج مانگی ڕابردووی تۆمارکرد، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامی لاواز مانەوەی خواستی بازاڕ لەسەر نەوت کاریگەری لەسەر نرخەکەی هەیە.

هەروەها دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی لیبیا نیگەرانیی لەبارەی زیادەی خستنە بازاڕەوە دروستکردووە، ئەوەیش پشتیوانی لە دابەزینی نرخی نەوت دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە، ئەو نادیاریەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دروستیکردووە کە بازاڕەکان تیشکی دەخەنەسەر، کاریگەری نەرێنیی لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە.

جۆس جالهوب، شیکاری نەوت و مەترسی سیاسیی، سەبارەت بە دوایین ڕەوشی نرخی نەوت باسی لەوە کرد کە ڕەنگە تا کۆتایی ساڵ نرخی نەوت لە ئاستێکی نزمدا بمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له‌ ئەنتاڵیا ژێرئاو كه‌وت

بابەتی دواتر

ئەو ویلایەتانەی چارەنووسی دەنگدان لە ئەمریکا یەکلایی دەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share