داعش به‌رپرسیارێتى تیرۆركردنى ئه‌فسه‌رێكى عێراقی گرته‌ئه‌ستۆ

داعش به‌رپرسیارێتیى تیرۆركردنى به‌ڕێوەبه‌ری پاسپۆرتی ناوچه‌ى ئه‌عزه‌میه‌ى به‌غداد‌ی ‏گرته‌ئه‌ستۆ.‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌، عه‌قید – ‏یاسر ئه‌لجۆرانی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ ڕفێندرابوو و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش لە هەوڵدا ‏بوون بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی، به‌ڵام شه‌وى ڕابردوو داعش له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ‏تیرۆركردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی بڵاوكرده‌وه‌.‏

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ڕفێندراوه‌ و له‌ شوێنێكی كراوه‌دا، كه‌ ئاڵای ‏داعش ده‌بینرێت، له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ تیرۆرده‌كرێت.‏

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیکدەبێتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: تائێستا مەترسیی ئۆمیکرۆن زۆر بەرزە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق 250 ملیار دینارى دیكه‌ بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران خه‌رج ده‌كات

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى خۆی ئه‌نجامدا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا كه‌ 250 ملیار دینارى دیكه‌…
Total
0
Share