نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیکدەبێتەوە

نرخی نەوت بۆ شەشەم ڕۆژی لەسەریەک بەردەوامە لەبەرزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخەکەی ‏بۆ سەروو 79 دۆلار بەرزبووەوە.‏

بەرزبوونەوەی نرخەكە دەگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی نرخی نەوت لەلایەن وڵاتانی ‏بەرهەمهێنەر و کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا.‏

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا بە 79 دۆلار ‏و 23 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەڕێژەی 0.3% و بڕی 23 سەنت نرخەکەی ‏بەرزبووەوە.‏

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 76 دۆلار و 19 سەنت و ‏بەڕێژەی 0.3% و بڕی 21 سەنت نرخەکەی بەرزبووەوە.‏

بەم بەرزبوونەوەیە، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەم مانگەدا تۆماركرد.‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share