لە کاردانەوەی دابەشکردنی بنەتۆو و هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ جوتیارانی حەسەکە، ئاژانسی فەرمی سوریا دەڵێت، “ئەو گەنمە بە نایاسایی لە هەرێمی کوردستانەوە هێندراوەتە سوریا”.
ئاژانسی سانا نووسیویەتی، “دامەزراوەیەکی سەر بە سوپای ئەمریکا بنەتۆوی گومانلێکراوی لە خاڵی سنووریی پێشخابوورەوە هێناوەتە سوریا و بەهاوکاریی هەسەدە دابەشیکردووە، کە جوتیارانیش گومانیان لەسەر گەنمەکە هەیە”.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، لەماوەی مانگێکدا ئەوە جاری دووەمە بنەتۆی گەنم لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت و بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.
تا ئێستا حکومەتی سوریا، ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان وەكو ئیدارەیەكی سەربەخۆ ناناسێنێت، لەكاتێكدا یەکەم داواکاریی کوردی ڕۆژئاوا لە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد داننانە بە ئیدارەكەدا.