وادەی بەڕێوەچوونی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

یەكەم كۆبوونەوەی ئەم خوولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریكرا و لە مانگی داهاتوودا كۆبوونەوەكە ڕێكدەخرێت.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار كە میدیای عێراقی وتەكانی بڵاوكردووەتەوە، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ڕێككەوتی 10ی كانونی دووەمی ساڵی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی ئەم خوولەی ئەنجامبدات.

لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا. ئەمڕۆ دووشەممە دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكەی پەسەندكرد.

بابەتی پێشتر

دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەسەندكرد

بابەتی دواتر

وتووێژەكانی ڤیەننا دەستپێدەكەنەوە و ئێران باس لە "گرنگترین خاڵ" دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share