ئێران سنووری وشكانى بۆ ماوه‌ى 15 ڕۆژ به‌ ڕووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا داخست

به‌هۆی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ئێران بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ سنووره وشكانییه‌كانى‌ داده‌خات و بڕیاره‌كه‌ش له‌مڕۆوه‌ كه‌وته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ڕوحوڵڵا له‌تیفی، وته‌بێژی پۆلیسی گشتیی گومرگی ئێران به‌ میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى وتووه‌، “له‌مڕۆوه‌ تاوه‌كو 15 ڕۆژی داهاتوو سنووره‌ وشكانییه‌كان له‌به‌رده‌م گه‌شتیارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان داده‌خرێن، وه‌ك ڕێكارێكی خۆپارێزی و ڕێگریكردن له‌ بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن”.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، جوڵه‌ی بازرگانی و ئابوریی له‌وماوه‌یه‌دا ئاسایی ده‌بێت و گه‌شته‌ فڕۆكه‌وانییه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن، ته‌نیا سنووری وشكانی و ده‌روازه‌كان به‌ ڕووی گه‌شتیاران داده‌خرێن.

ڕوحوڵڵا له‌تیفی ئاشكراشیكردووه‌‌، سنووره‌ وشكانییه‌كانی ئێران به‌ڕووى هه‌ریه‌ك له وڵاتانى‌ توركیا، عێراق، ئه‌فغانستان، ئازه‌ربایجان، ئه‌رمینیا و پاكستان داده‌خرێن.

جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌،” هاتوچۆكردن ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ئاسایی ده‌بێت كه‌ هه‌ڵگری كارتی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی بن، یاخود ڤیزای خوێندن و ته‌ندروستی و بازرگانیان هه‌بێت”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆى سلێمانى: هه‌ر ماتۆڕسكیلێك له‌ شه‌قامه‌كاندا ڕۆیشتنى پێچه‌وانه‌ ئه‌نجامبدات ده‌ستبه‌سه‌ر ماتۆڕه‌كه‌ى ده‌گیرێت

بابەتی دواتر

نوسەرێکی بادینان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیله‌ده‌ستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارین ئەو خاڵانەی ناكۆكی لەسەرە رێككەوتنی لەسەر بكرێت و هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە فۆتوشی ماتسۆمۆتو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.…
Total
0
Share