کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی هاندەرێک دوای یاریی کلاسیکۆ دەستگیرکرا

کەسێک لە پارێزگای بەسرە دەستگیرکرا، کە دوای یاریی کلاسیکۆ، هاندەرێکی بە دەمانچە کوشتووە.

میدیا عێراقییەکان لەوبارەیەوە بڵاویانکردووەتەوە، دوای کۆتاییهاتنی یاریی کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید، لە ناوەڕاستی شاری بەسرە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هاندەرانی هەردوولا دروستبووە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان کەسێکیان دەستگیرکرد کە لەوکاتەدا، هاندەرێکی تەمەن 29 ساڵی بە دەمانچە کوشتووە.

رۆژی یەکشەممە، یاریی کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید، بە بردنەوەی بارسێلۆنا کۆتاییهات و لە بەشێک لە شارەکانی عێراق، بەتایبەتیش بەسرە، دوای کۆتاییهاتنی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هاندەرانی هەردوولا دروستبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنیت، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە “هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کوتایی دۆسیەی…
Total
0
Share